Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:23

له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نوێنه‌ره‌ تایبه‌تییه‌که‌ی تره‌مپ سێ جار سه‌ردانی هه‌ولێری کردووه‌

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش
کوردستان TV
#7
100%

بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش، برێت مه‌كگۆرگ سێ جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ عێراق كاری باش ئه‌نجام ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

له‌ تویته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ دا هاتووه‌: ئێستا له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك به‌ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌م كرد. مه‌كگۆرك به‌ ناوی من و سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاری باش له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانیی به‌هێز كه‌ له‌ ئێستا پێویسته‌ بۆ  شكستپێهێنانی داعش.

له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش، برێت مه‌كگۆرگ سێجار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.