به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، زاوا و خه‌زوورێك ده‌بێته شه‌ڕیان و له ئاكامیشدا خهزوورهكه زاواكه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
كاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو (1-9-2018) لە چواررهیانی کشتوکاڵ لە گەڕەکی رووناکی هەولێر، کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکەی تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی دەکات و بەهۆیەوە کەسێک کوژراو کەسێکی دیکەش برینداربوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مشه‌و له رووداوێكی كوشتن ئاگادار کراونەته‌وە لە چوارڕیانی کشتووکاڵی شاری هه‌ولێر و دوای گەیشتنی تیمه‌كانییان دەرکەوت، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، زاوا و خەزورێك لێیان بۆتە شەڕ و لە ئەنجامدا خەزوورەکە زاواکەی کوشتووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه کەسێکیش زامدار بووە کە لەو کاتەدا لەگەڵ کوژراوەکە بووە.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و کەسێکیش دەستگیر کراوە، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەماوەی داهاتوو وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.