لە نووسینی د. جەواد دانش پژوه کتێبێکی لێکۆڵینەوەیی لەژێر ناوی " کوشتنی بێ کۆتایی " كه باس له تێرۆر ، كۆمه‌ڵكوژی و له سێداره‌دانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی 39 ساڵی رابردوو ده‌كات چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
كتێبی " كوشتنی بێ كۆتایی " له ئه‌ورووپا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی كورد هەموو توانای خۆیان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆی خستووەتە گەڕ.
له‌به‌رمبه‌ر ئه‌وه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا بە پیری دەنگی ئاشتیخوازانەی کوردەوە نەچووە ەڵکوو بە توندی دژی مەسەلەی نەتەوەیی ڕاوەستاوە و هەوڵی داوە بە سێدارە، تێرور و کۆمەڵکوژی، دەنگی نەتەوەی کورد کپ بکات .
ئه‌م كتێبه به وردی لێكۆلینه‌وه له ژماره‌یه‌ك بابه‌تی وه‌ك " مێژووییەکی کورت لە سەرکوتی شۆڕشەکانی کوردستان ، رووداو و وتووێژەکانی دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1379 و رووداو و وتووێژەکانی دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1379 " ده‌كات .
جەواد دانش پژوه له ساڵ 1960 له شاری مهاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه ، لە ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگەی حزبی دیموکرات ، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی ڤییەنا لە بواری پەروەردە وەرگرتووە ، ئێستاش وەک وەرگێڕی کوردی و فارسی بۆ سەر زمانی ئەڵمانی لە ناوەندە یاساییەکانی وڵاتی نەماسا کار دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.