له‌یادی 30 ساڵه‌ی ئه‌نفالی ده‌ڤه‌ری بادینان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌یانتوانی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان تێكبده‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2018/9/1 لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێزان وه‌زیر و بەرپرسانی سیاسی و حکوومی و نوێنەر و كونسولی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان و ئه‌نفالكراوان، ڕێوڕه‌سمی یادی (30) ساڵەی ئەنفالی دەڤەری بادینان و به‌خاكسپاردنی 13 ڕوفاتی شه‌هیدانی ئه‌نفال لە (قەڵای نزارکێ) له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك و دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێزگرتن له‌سه‌ر ڕوفاتی ئه‌نفالكراوان، به‌ڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا جیا له به‌خێرهێنانی میوانان، قۆناغی کۆتاییی ئەنفالی بادینانی وەبیر ئاماده‌بووان هێنایەوە کە 30 ساڵ بەر لە ئێستا پاش کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، لەنێوان ڕۆژانی 25ی ئاب هەتا ٦ی ئەیلوولی ساڵی 1988 له کارەساتێکی جەرگبڕدا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەرهەق بە خەڵکی سڤیلی ناوچەکانی دهۆك، زاخۆ، ئامێدى و شێخان، بە موسڵمان و کرستیان و ئێزدییەوە ئەنجام درا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماژه‌ی به سێ نموونه‌ی زه‌ق له‌نێو ئاماده‌بووان كرد كه یه‌كێكیان دایكێكه پێنج له كوڕه‌كانی ئه‌نفال كراون، برایه‌ك كه پێنج كه‌س له خێزانه‌كه‌ی ئه‌نفالكراون و كچێكی مه‌سیحیش كه له خێزانه‌كه‌ی ته‌نیا خوی ماوه‌ته‌وه و ئه‌وانی دیكه ئه‌نفال كراون.
هه‌ر له باسی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی بادیناندا به‌ڕێزیان ئاشكراى كرد كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر لە 600 گوندی گرتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان شەهید بوون و 25 هەزار خێزانیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ئاوارەی توركیا بوون و هەزاران کەسیش بە زۆر ڕاپێچی کەمپەکانی سنووری هەولێر کران، هه‌روه‌ها هەڵوێستی ئەوکاتی خەڵکی هه‌ولێر و جێژنیکان و بەحرکە و سنووری ناوچه‌كه‌ى لە بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی دەڤەری بادینانی بە مرۆڤدۆستانە و کوردستانییانە و لاپەڕەیەکی پرشنگداری مێژووی گەلەکەمان وەسف کرد.
بەڕێزیان لەو بیرەوەرییەدا جارێکی دیکە سڵاو و ڕێز و پێزانینی بۆ خەڵکی هەولێر و جێژنیکان و بەحرکە و دەوروبەری و هەروەها ئەو پەنابەرانەی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا نارد کە توانییان دەنگی ئەنفالکراوەکان بگەیەننە جیهان.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەزاران شەهیدی ئەو تاوانە کە هێشتا ڕوفاتەکانیان نەدۆزراونەتەوە، باسی لەو 21 ڕوفاتەی شەهیدانی ئەنفالی بادینان کرد کە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزراونەتەوە و هێشتا ڕێكارى پزیشكى و یاسایى بۆ ناسینه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بوون و لەمباره‌یه‌وه داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هه‌مووان هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ ناسینەوەیان. لەگەڵ ئەوەشدا به‌ڕێزیان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە ڕێوڕه‌سمێکی شایستەدا ڕوفاتی 13 ئەنفالکراوی بادینان بە خاک دەسپێردرێنەوە کە پێشتر لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکەدا دەرهێنرابوون.
بەڕێز سەرۆک وەزیران، کوشتن و دەربەدەرکردنی کوردانی فەیلی و ئەنفالکردنی بارزانییەکان و گەرمیان و خۆشناوەتی و بادینان و کیمیابارانی هەڵەبجە تا دەگاتە جینۆسایدی ئێزدییان، بۆ ئەو عەقڵییەتە گەڕاندەوە کە توانای قبووڵکردنی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە، سەرجەم نەتەوە و پێڕەوانی ئایینە جیاوازەکان پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن و خەڵکی کوردستان سەلماندی کە هێزی سەربازیی دوژمنان کاریگەری ناکاتە سەر ئاشتیخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان و دەڤەری بادینانی بە باشترین نموونەی پێکەوەژیان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان وەسف کرد.
هه‌ر لەو ڕێوڕه‌سمه‌دا کە هاوکاتە لەگەڵ یەکی ئەیلوول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە بیرەوەریی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کوردستان، جارێکی دیکە پەیامی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی بۆ جیهان نارد و ئەوەی دووپات کردەوە کە گەلی کوردستان میللەتێکی ئاشتیخوازە و دەیەوێ لەسەر خاکی خۆی بە ئاشتی بژی. داوای لە حکوومەتی عێراقیش کرد ئەرکە دەستووری و یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی لە هەمبەر کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە ڕووی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوییەوە جێبەجێ بکات و پەرلەمان و حکوومەتی عێراق پابەندی بڕیاری ى باڵای تاوانەکانی عێراق بن کە ئەنفالی وەک جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساندووە، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی بەغدا خۆی لەو بەرپرسیارێتییە و جێبەجێکردنی ماددەی 132ی دەستوور دزیوەتەوە کە حکوومەت پابه‌ند دەکات لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، بۆیە بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستیی بە جددی وەرگرتنی ئەو پرسە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کردەوە.
به‌ڕێزیان گوتیشی دەبێ ئەو داواکارییە بەشێکی سەرەکی بێت لە دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق، هەروەها ئەرکێکی پەرلەمانتارانی کورد بێت لە بەغدا بۆ داکۆکیكردن لە مافی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوان و گرنگیدان بە ڕەوش و ژیان و دواڕۆژی ئەوانی بە یەکێک لە ئەولەوییاتی حکوومەتی هەرێم دانا و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژەی بەو خزمەتانه كرد كه وێڕاى ئه‌و خزمه‌تانه‌ى حکوومەتی هەرێم بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان كردوویه‌تی، هێشتا خزمەتگوزاریی زیاتریش ماوە بۆ ئەوان و ده‌بێ بكرێن، چونكه کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان شایه‌نی خزمەتی زیاترن و حکوومەت لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت و لە هەوڵەکانیان و لەگەڵ بەغداش بەردەوام دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەیان.
بەڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد لەسەر یەکخستنی ماف و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق بە کوردستانیشەوە، لەمباره‌یه‌وه ڕایگەیاند کە لیژنەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە پێکهێنراوە تاكو لەگەڵ بەغدا بکەونە گفتوگۆ و هیوای خواست دانوستانەکان ئەنجامی باشیان لێ بکەوێتەوە.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێویستی زانی ئەنفال و کیمیاباران و گرتن و بێسەروشوێنکردنی سەدان هەزار هاووڵاتیی کوردستان وەک جینۆساید بناسرێت و له‌مڕووه‌وه حکوومەتی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو دۆسیانە لەگەڵ دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان بە جینۆساید بناسرێن لەپێناو دووبارەنەبوونەوەیان.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە به‌رده‌وامیی وتارەکەیدا خەڵکی دهۆک و ناوچەی بادینانی دڵنیا کردەوە کە قەت هەڵوێستیان لە ڕۆژانی تەنگانەدا لەبیر ناکرێت و پشتگوێ ناخرێن. ئەوەشی باس کرد کە ڕۆژانی سەخت و دژوار کۆتای‌یان دێت و ڕۆژانی گەشمان لەپێشە و یەکڕیزی و یەکگرتنی بە کلیلی دەرگای دواڕۆژێکی گەش و سەرفراز دانا و ئاشتی و دیالۆگی بە باشترین ڕێگە وەسف کرد بۆ چارەسەری کێشەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرگریكردن لە دەستکەوتەکان دووپات کردەوە، بۆیە لە کۆتاییدا گوتی: "ئێمە پێکەوە بەهێزین و دەبێ هەر پێکەوە بمێنین".
ئەمەش دەقی وتاری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لە یادی (30) ساڵەی ئەنفالی دەڤەری بادیناندا:
كهسوكارێت عهزیزێت ئهنفالكریا،
خه‌ڵكێ خۆڕاگرێ به‌هدینا،
مێهڤانێت هێژا
هه‌می لایه‌ك بخێر بێن بۆ ڤێ ڕێوڕهسمێ...
من دڤێت ب تایبه‌تی بخێرهاتنا كونسلێت بیانی ئه‌ڤێت د ڤێ مه‌راسیمێ دا به‌شدار بووی، بخێرهاتنا وان بكه‌ین و سوپاسیا وان بكه‌ین كو زه‌حمه‌ت كێشان و ل هه‌ڤلێرێ هاتن هه‌تا ڤێره بۆ به‌شداریكرنا ڤێ مه‌راسیمێ، بخێر بێن
ئه‌م ڤێ ئێڤارێ ل ڤێرێ كاره‌ساته‌كا جه‌رگبڕ، كاره‌ساتا ئه‌نفالا به‌هدینا ب بیر تینین. ل ڤى جهى "ل كهلا نزاركێ" به‌رى (30) سالا تاوانێت دژى مرۆڤاتیێ ب دڕه‌نده‌ترین شێوه هاتینه كرن. باب ل ده‌ڤ زارۆكێت وى هاتیه ئهشكهنجهكرن و كوشتن. خوشك و برا و دایك و باب ژێك هاتینه جوداكرن و ونداكرن. لێ، كا تاوانكار؟ ئه‌و، ئه‌ڤرۆكه یێ د زبلدانا دیرۆكێدا و به‌هدینا و دهۆك و كوردستان، یا ئازاد و سه‌رفه‌رازه.
به‌لێ، ئه‌مێ ل ڤێره كۆمبووى داكو بیرهاتنا گیانێ پاقژێ ب هزارا شههیدا بكه‌ین، ئه‌وێت كو دویماهیا ته‌باخا سالا 1988ێ كه‌فتینه به‌ر ئێك ژ هۆڤانه‌ترین تاوانێت د دیرۆكێدا دژى مرۆڤاتیێ دا. 25ى ته‌باخێ هه‌تا 6ى ئیلۆنا 1988ێ پشتى كو شه‌ڕێ عیراق و ئیرانێ ب دویماهى هاتى، پێنج فهیلهقێت سه‌ربازى یێت عێراقێ، مه‌زنترین ئۆپه‌راسیۆنا سه‌ربازى دژى به‌هدینا ئه‌نجام دا. ل گوند و دهڤهرێت سنوورێ دهۆك، زاخۆ، ئامێدى و شێخان، خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ ژ موسلمان، ئێزدى و مه‌سیحى كرنه ئارمانج و ده‌ستێ خۆ ژ هیچ كه‌سێ نه‌پاراست.
ئه‌ڤرۆ د ڤێ مه‌راسیمێ دا من سێ نموونه دیتن، دایكه‌ك كو پێنج كه‌س ل كوڕێت وێ هاتینه ئه‌نفالكرن، برایه‌ك كو پێنج كه‌س ل خێزانا وان هاتینه ئه‌نفالكرن، كچه‌كا مه‌سیحی كو تێرهدا ته‌نها ل خێزانا وان ئه‌و یا مای، ئه‌ڤ تاوانه هه‌می ل به‌هدینا یێت هاتیه كرن.
ئه‌نفالا به‌هدینا كو دویماهیا ئۆپهراسیۆنێت ئه‌نفالا بوو، به‌رفره‌هترین جوگرافیا ڤه‌گرت. (620) گوند ببه‌ر كه‌ڤتن، تێدا تاوانێت كۆمه‌لكوژى، تاوانێت دژى مرۆڤاتیێ و تاوانێت جه‌نگى ل دژى خه‌لكێ سڤیلێ به‌هدینا هاتنه ئه‌نجامدان و چه‌كێ كیمیایى ل (70) جهێن جودا جودا هاته بكارئینان! ل هنده‌ك جها ژى خه‌لك هاته ڕهمیكرن. نێزیكى (25) هزار مالبات ده‌ربده‌ر بوون. ب هزاران ژ وان ئاواره‌ى توركیا بوون، ب هزاران ژى هاتنه ڕاگوهاستن بۆ ده‌وروبه‌رێ هه‌ولێرێ. ل جێژنیكان و به‌حركێ هاتنه دۆرپێچكرن.
خه‌لكێ جامێرێ هه‌ولێرێ، یێ جێژنیكان و به‌حركێ، خه‌لكێ وێ ده‌ڤه‌رێ ب گشتى ههلوێستهكێ مرۆڤانه و كوردستانیانه یێ مه‌زن نیشان دا و ب هه‌مى شیانێت خۆ هاریكاریا وان كر و ئه‌و بێ خودان نه‌هێلان. ئه‌ڤ جامێریا وان به‌رپه‌ڕه‌كێ گه‌له‌ك جوانێ دیرۆكا كوردستانێ یه و چ جارا ناهێته ژبیركرن. هه‌تا هه‌تا جهێ ڕێز و پێ‌زانین و شانازیێ یه. دڤێ بیرهاتنێدا ئه‌م جاره‌كا دی ل ڤێرێ ڕێز و سلاڤ و پێزانینا بۆ خه‌لكێ هه‌ولێر، جێژنیكان، به‌حركێ و وان ده‌وروبه‌را ده‌نێرین، هه‌روه‌سا بۆ په‌نابه‌رێت كورد ل ئه‌ورووپا ژى تنێرین كو وێ ده‌مێ ده‌نگ و هاوارێت ئهنفالكریا ب هه‌می شكلهكێ گه‌هاندنه جیهانێ.
د وێ تاوانا هۆڤانه‌دا ب هزاران ژ وان شه‌هید بوون و تهرمێت وان نه‌هاتنه دیتن. هه‌تا نۆكه ژى (21) تهرمێت وا شههیدا كو د گۆڕهكا بكۆمهلدا هاتینه ڤه‌دیتن ل هه‌ولێرێنه. هێشتا ڕێكارێت پزیشكى و یاسایى بۆ ناسینا وان بدویماهى نه‌هاتنه. داخازێ ژ لایه‌نێت په‌یوه‌ندار و كهسوكارێت ئهنفالكریا دكه‌م كو پێكڤه هه‌مى ههڤكارییهكێ بكه‌ن و هه‌مى تێستێت خوینێ و (DNA) یێت پێویست ئه‌نجام بده‌ن، داكو بێنه ناسین و ب ڕێز و حورمهتڤه د ڕێوڕهسمهكێدا بۆ به‌هدینا بێنه ڤه‌گوهاستن و بێنه ڤه‌شارتن. ئه‌ڤڕۆ ژى دگه‌ل ڤێ ڕێوڕهسمێ دێ ته‌رمێ (13) شههیدێت ئه‌نفالا به‌هدینا ڤهشێرین كو ئه‌و ژى د گۆڕكا بكۆمهلدا هاتینه ڤه‌دیتن.
ئاماده‌بوویێت هێژا..
هه‌ر ژ گرتن و كوشتن و دهربدهركرنا خوشك و برایێت مه یێت فه‌یلى، هه‌تا دگه‌هیته ئه‌نفالكرنا بارزانیا و كیمیابارانا هه‌له‌بجه و ئهنفالێت گه‌رمیان و خۆشناوه‌تى و به‌هدینا، هه‌تا تێته سه‌ر جینۆسایدكرنا خوشك و برایێت مه یێت ئێزدى و كوشتن و دهربهدهركرنا هه‌مى پێكهاتێت ئۆلى و نه‌ته‌وى یێت خه‌لكێ كوردستانێ، هه‌مى ئه‌ڤ كاره‌ساته به‌رهه‌مێت یه‌ك عه‌قلیه‌تێ نه. عه‌قلیه‌تا كو نه‌شێت پێكڤه‌ژیانێ، لێبوردهییێ، پڕڕهنگییا ئۆلى و نه‌ته‌وى قه‌بوول بكه‌ت. لێ ب خۆڕ‌اگرى و به‌رخودانا گه‌لێ كوردستانێ، ب قه‌هره‌مانیا پێشمهرگێت كوردستانێ، ب هه‌مى پێكهاتێت خۆ یێت ئۆلى و نهتهوهییڤه، كوردستان هه‌ر دێ مینیت و گه‌لێ كوردستانێ ژی دێ به‌رده‌وام بیت ل ژیانا خۆ.
هه‌مى ئه‌و زولم و زۆر و هه‌مى ئه‌و چه‌ك و هێرشێت كو دوژمنا ئینایه سه‌ر ڤى وه‌لاتى، نه‌شیان گه‌لێ كوردستانێ و پێكڤه‌ژیانێ، گه‌لێ كوردستانێ و پڕڕهنگییا وى یا ئۆلى و نه‌ته‌وى تێك بده‌ن. گه‌لێ كوردستانێ خۆڕاگر ما و بۆ هه‌میا سه‌لماند كو گه‌له‌كێ ئاشتیخاز و ژیانخاژ و مرۆڤدۆسته. بۆ هه‌میا سه‌لماند كو هیچ هێز و چه‌ك و زۆرییهك نه‌شێت مه و ئاشتیخازیێ، مه و پێكڤه‌ژیانێ ژێك جودا كه‌ت.
به‌هدینا خۆشتڤى، به‌هدینا ڕه‌نگین، وارێ پێكڤه‌ژیان و ئارامیێ، به‌هدینا پێگیریێ ب یاسایێ و به‌رژه‌وه‌ندیێن بلندێن گه‌لێ مه، كهلا به‌رگرى و خۆراگریێ، به‌هدینا هه‌رده‌م ده‌رگه‌هـ و دلێ وێ ڤه‌كرى بۆ هه‌ر مرۆڤه‌كێ قه‌ستا وێ كرى، جهێ قه‌هره‌مان و شههیدا، باشترین نموونه‌یا پێكڤه‌ژیانێ و ژیانخـازى و ئاشتیخازیا گه‌لێ كوردستانێ یه.
ئه‌ڤڕۆ ژى، ئێكى ئیلۆنێ (ڕۆژا جیهانى یا ئاشتیێ) د دهمهكـێدا كـو ئـه‌م ئـێك ژ مه‌زنترین كاره‌سات و تاوانێت دژى مرۆڤاتیێ ل هه‌مبه‌ر گه‌لێ كوردستانێ، د ده‌مه‌كێدا كو ئه‌م جینۆسایدكرنا ملله‌ته‌كێ ب بیر تینین، ئه‌م جاره‌كا دى په‌یاما ئاشتیێ و پێكڤه‌ژیانێ بۆ جیهانێ تنێرین. ئه‌م ملله‌ته‌كێ ئاشتیخازین. مه دڤێت ئه‌م ل سه‌ر ئاخا خۆ ئازاد و ب ئاشتى پێكڤه بژین.
د ڕۆژا جیهانى یا ئاشتیێدا ئه‌م هه‌میا پشتڕاست دكه‌ین كو هه‌رێما كوردستانێ وه‌ك هه‌رجار دێ مینیت جهێ پێكڤه‌ژیانێ و ئاشتیێ و په‌یاما حكوومه‌تێ و یا كهسوكارێت قوربانیا و یا هه‌مى خه‌لكێ كوردستانێ ژى ئه‌وه كو پێكڤه‌ژیانا مه ل كوردستانێ دێ به‌رده‌وام بیت.
هه‌ر د ڤێ بیرهاتنێدا، من دڤێت داخازێ ژ حكوومه‌تا عێراقێ بكه‌م كو هه‌مى ئهركێت خۆ یێت ده‌ستوورى، یاسایى و ئه‌خلاقى به‌رامبه‌ر كه‌سوكار و قوربانى یێت ئه‌نفالا بجهـ بینیت و ژئالیێ ماددى و مهعنهویڤه، وان قه‌ره‌بۆ بكه‌ت. په‌رله‌مان و حكوومه‌تا عێراقێ دڤێت پێگیریێ ب بڕیارا دادگه‌ها بلندا تاوانان یا عێراقێ بكه‌ن كو ئه‌نفال وه‌ك (جینۆساید، تاوانێت دژى مرۆڤاتیێ و تاوانێت جه‌نگى) ل قه‌له‌م داینه.
ئه‌ڤێ بڕیارا دادگه‌هێ و ماددێ (132) یێ ده‌ستوورێ عێراقێ ژى، حكوومه‌تا عێراقێ مولزه‌م دكه‌ت كو قه‌ره‌بۆیا دهڤهرێت ئه‌نفالكرى بكه‌ت، هه‌روه‌سا دڤێت ژیانا مالبات و كهسوكارێت قوربانیان دابین بكه‌ت، لێ هه‌تا نۆكه عێراقێ نه ئهركێت خۆ یێ ل دویڤ بڕیارا دادگه‌ها بلندا تاوانا و نه ژى ئه‌ڤ مادده‌یا ده‌ستوورى بۆ هه‌رێما كوردستانێ جیبجى نه‌كرینه!
حكوومه‌ت و په‌رله‌مانێ عێراقێ دڤێت ب جددى خۆ بده‌نه به‌ر ڤێ به‌رپرسیاریێ و قه‌ره‌بۆیا ماددى و مه‌عنه‌وى یا كه‌سوكار و قوربانیا بێته‌كرن. هه‌روه‌سا دڤێت ئه‌ڤ داخازه به‌شه‌كێ سه‌ره‌كى بن ژ دانوستانێت هه‌رێما كوردستانێ بۆ پێكئینانا حكوومه‌تا عێراقێ یا داهاتى و ئێك ژ ئهركێت ل پێش یێت پهرلهمانتهرێت هه‌رێما كوردستانێ بن د په‌رله‌مانێ نوى یێ عێراقێدا.
كهسوكارێت هێژا یێت ئهنفالكریا..
حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ گه‌له‌ك باش ئاگه‌هدارى ڕه‌وشا هه‌وه‌یه و خزمه‌تكرنا هه‌وه ئێك ژ ئهولهویهتێت حكوومه‌تێ یه. دانانا وه‌زاره‌ته‌كێ ب ناڤێ وه‌زاره‌تا كاروبارێت شههیدا و ئهنفالكریا، نـیشانێ گـرنگیدانا حكوومه‌تێ یه ب ڕه‌وش و ژیان و پاشه‌ڕۆژا ڤان عه‌زیزا. هه‌تا نۆكه حكوومه‌تێ چ پێ چێ بوویه، تهخسیرى نه‌كریه! لێ ئه‌م باش دزانین هێشا گه‌له‌ك خزمه‌ت ماینه كو تڤیا بۆ هه‌وه بێنه كرن و یا كو هه‌تا نۆكه هاتیه كرن، گه‌له‌ك ژ وێ كێمتره یا كو مه دڤێت بۆ هه‌وه بكه‌ین، چونكى هوین هێژایى هه‌مى خزمهتهكێنه و لازمه بێته كرن.
من دڤێت هه‌وه پشڕاست بكه‌م كو چ ژ ده‌ستێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بێت، دێ د خزمه‌تا هه‌وه‌دا بیت. دگه‌ل حكوومه‌تا عێراقێ ژى دێ به‌رده‌وام هه‌ول ده‌ین كو هوین بێنه قهرهبۆكرن. پشتى بڕیارا په‌رله‌مانێ عێراقێ كو ماف و شایستهیێت كهسوكارێت ئه‌نفالكرى و شههیدا دگه‌ل یێت عێراقێ وه‌كى ئێك لێ بكه‌ن، لیژنه‌یه‌ك ل جڤاتا وه‌زیران یا هه‌رێما كوردستانێ یا چێ بووى داكو دگه‌ل به‌غدا دانوستانێ بكه‌ن. هیڤیدارین بگه‌هنه ئه‌نجامه‌كێ باش بۆ كهسوكارێت شه‌هید و قوربانیا.
ل سه‌ر ئاستێ ناڤده‌وله‌تى ژى كاره‌كێ باشتر پێویسته كو ئه‌نفال و كیمیاباران و گرتن و بێسهروشوینكرنا ب سه‌دان هزار هه‌ڤوه‌لاتى یێت كوردستانێ وه‌كى جینۆساید بێنه ناسین. بۆ ڤێ چه‌ندێ ژى دگه‌ل كهیسێ جینۆسایدكرنا خوشك و برایێت مه یێت ئێزدى، حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دێ به‌رده‌وام بیت و دێ هه‌مى هه‌ولا ده‌ت كو دادگههێت ناڤده‌وله‌تى ڤان كه‌یسا وه‌كى جینۆساید بناسن داكو ڕێ ل به‌ر دوباره‌بوونا كارهساتێت هۆسا ل دژى ملله‌تێن دی بێته گرتن.
ئاماده‌بوویێت هێژا،
خه‌لكێ خۆڕگرێ به‌هدینا..
من هنده‌ك جارا گوهـ لێ دبیت كو دهۆك، یان ژى به‌هدینا یا هاتیه پشتگوهئێخستن. دهۆك و به‌هدینا هه‌رده‌م سهنگهرهكێ ئاسێ بوویه ل هه‌مبه‌ر دوژمنا و دێ هه‌رده‌م ئه‌و سه‌نگه‌ر مینیت یێ كو ئه‌م پشتا خۆ پى ڕاست دكه‌ین. ئه‌ز هه‌وه پشتڕاست دكه‌م كو دهۆك و به‌هدینا هه‌رده‌م د دلێ مه‌دانه. ئه‌ز هه‌وه پشتڕاست دكه‌م كو ڕۆژێت سه‌خت و دژوار ده‌رباس بوون و ڕۆژێت گه‌ش ل هیڤیا مـهنه. چ جارا ههلوێستێت هه‌وه یێت ڕۆژێت ته‌نگ ناهێنه ژبیركرن. خه‌بات و خۆڕاگرییا هه‌وه و باژێرێت دى یێت كوردستانێ ڕێ ل به‌ر پاشه‌ڕۆژه‌كا گه‌ش و ڕۆهن بۆ ملله‌تێ مه ڤه‌دكه‌ن.
ئه‌م ڤان ڕۆژا د ده‌مه‌كێ نازك و هه‌ستیاردا دژین. ئێكڕێزى و ئێكگرتنا مه تاكه كلیلا ده‌رگه‌هێ پاشه‌ڕۆژه‌كا گه‌ش و سه‌رفه‌رازه. مه دۆزه‌كا ڕه‌وا یا هه‌ى، ئه‌م ئاماده‌ینه بۆ هه‌مى ئه‌گه‌را و چه‌وا ئه‌م به‌رێ سه‌ركه‌فتینه، ئه‌ڤڕۆ ژى دێ سهركهڤین. ئه‌م ژ ئاشتیێ و دیالۆگێ حه‌ز دكه‌ین و ئه‌م ڤێ ڕێكێ ژ هه‌ر ڕێكه‌كا دى باشتر دبینین بۆ چاره‌سه‌ركرنا هه‌مى كێشه و ئاریشه‌یێن كوردستانێ، لێ د هه‌مان ده‌مدا ئه‌م ئاماده‌ینه به‌ره‌ڤانیێ ژ ده‌ستكه‌فتێن خۆ بكه‌ین. ئه‌م پێكڤه بهێزین و دێ هه‌ر پێكڤه مینین ل كوردستانێ.
ل دویماهیێ، سلاڤ و دروود بۆ گیانێ پاقژێ شههیدا، شههیدێت ئه‌نفالا و هه‌می ئه‌و شههیدێت بۆ به‌رگریكردن ل خاكا كوردستانێ گیانێ خوه كریه قوربانی.
هوین هه‌مى ب خێر هاتن.
گه‌له‌ك سپاس. ئێڤار باش.
زۆر سپاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.