Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:55

شاندێکی پارتی و یه‌کێتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن

بریاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌
کوردستان TV
#7
100%

شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ئه‌مرۆ ده‌گه‌نه‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق .

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1/9/2018 بریاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانیشیان باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ده‌بێت و له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم كۆده‌بنه‌وه‌.

دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكومه‌تی عێراق و سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ هاوبه‌شی، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گه‌رمتر بووه‌.

جێی باسه‌ شاندی پارتی پێكهاتوون له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان و جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی  و به‌نگین رێكانی.

هه‌روه‌ها شاندی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و خالید شوانی و فریاد رواندزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.