Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:19

راگه‌یاندراوێک له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى کوردستان

وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: هەوڵی جددی دەدەین  له‌پێناو ئه‌وه‌ی باڵەخانەی نوێی نەخۆشخانەی هیوا زوو تەواوبكرێت .

ئەمڕۆ شەممە 1/9/2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای كرد و لەگەڵ دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و دكتۆر دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا كۆبوەوە.

لە نەخۆشخانەی هیوا وەزیری دارایی و ئابووری تەواوی بەشەكانی چاندنی مۆخ، تاقیگە، پزیشكان و كارمەندانی بەسەر كردەوە، پاشان سەردانی بەشی منداڵانی كرد و چەند پێداویستییەكی بۆ دابینكردن و چەند نەخۆشێكی بەسەر كردەوە.

دواتر كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و چەند كارمەندێك ئەنجامدا و باس لە دروستكردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە و دانانی چەند گرێبەستێك كرا كە لە دەرەوە راهێنانی تایبەتیان بینوە، هەروەها باس لە پێداویستی دەرمان و دانانی هەندێك تایبەتمەندی بۆ نەخۆشخانەی هیوا، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێندا كە ئەم داواكاریانە بخاتە بەردەم سەرۆك وەزیران بۆ جێەجێكردن و هەندێكی بۆ چارەسەركردن.

پاشان وەزیری دارایی و سەردانی پاررێزگاری سلێمانی كرد و لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار سلێمانی كۆبوەوە و تاكید لە باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی پاكردنەوە و كێشەكانی ئاو و كارەبا و تەندروستی و هەماهەنگی هەردولا خرایە بەر باس.

وەزیری دارایی و ئابووری تاكیدی كردەوە كە دەبێت حكومەتی خۆجێیەكان هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیران هەبێت و بەتایبەتیش لەبەر تایبەتمەندی سلێمانی و جەخت لە حكومەتداریكرایەوە بێ جیاوازی كردن لە نێوان هاونیشتیمانیان.

 

111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.