Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:45

پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن و دەستیش بەسەر 3 ئامێری بیرهەڵکەندندا دەگرن

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان   بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سەرپێچی دەكەن ، بەمەبەستی پاراستن و چاكتركردنی ژینگە ، بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەهەڵمەتێكدا دەستیانگرت بەسەر سێ‌ ئامێری بیرهەڵكەندندا .

دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرەوە هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگاداركرانەوە كە چەند كەسێك خەریكی هەڵكەندنی بیری نایاساین لەسنوری قەزای پێنجوێن ، دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیس پێنجوێن گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا دەستبگیرێت بەسەر 3 ئامێری بیرهەڵكەندن .
 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هاوكات هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێن كەسێكیان دەستگیركرد بەتۆمەتی دزی ، لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

پۆلیس ووتیشى ، هەڵمەتی دەستگیركردنی سەرپێچیكەران بەردەوامی دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی بكات بەهەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسادەكرێتەوە .

له‌كۆتادا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بەشی پۆلیسی پێنجوێن سوپاسی هاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن دەكات كە بەردەوام هاوكاری هێزەكانی پۆلیسن و لەهەر ڕوداوێكی نەخوازراو یاخود گوماناوی یان هەر سەرپێچییەك هێزەكانی پۆلیس ئاگادار دەكەنەوە .

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.