ڕۆژی هەینی 31ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە برێت مەكگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوهری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.
لەدیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان گۆڕانی هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی ڕێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپەكانی شەراكەتی حەقیقی نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی عێراق كرایەوە وهەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەتا ڕاستەڕێ كردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق هەردوولا لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.