کچێکی 17 ساڵ لە مەغریب دەڕفێنرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ دەستدرێژی سێکسی ده‌كرێته سه‌ر و جگه له‌وه‌ی ئازاری زۆر ده‌ده‌ن تاتۆش له‌سه‌ر گیانی دەنەخشێنن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی به‌ریتانی، کچێك به‌ناوی خەدیجە، لە مانگی رەمەزان سەردانی ماڵی خزمێکیان دەکات، دواتر لەلایەن چەند پیاوێک دەڕفێندرێت و لە شوێنێک زیندانی دەکرێت.
هه‌ر به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه کچەكه جیا لەوەی نانی زۆر کەم دراوەتێ، لەدوای دەستدرێژیکردنە سەری، بە جگەرە جەستەی سوتێندراوە و ئەشکەنجەی زۆر دراوە و تاتۆش له‌سه‌ر گیانی دەنەخشێنراوه.
خەدیجە له لایه‌ن 12 کەسه‌وه بۆ ماوەی دوو مانگ دەستدرێژی سێکسی كراوه‌ته سه‌ر، بەدەر لەوەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر هاوکات لەلایەن ئەو 12 کەسە ئازاردراوە و بێڕێزی زۆری پێکراوە، هاوکات هەموو گیانیان بە تاتۆ نه‌خشاندووه.
خەدیجە له لێدوانێكی بۆ تەلەڤزیۆنی شوفی مەغریبی رایگه‌یاندووه: ئه‌و 12 كه‌سه نزیکەی دوو مانگ منیان زیندانی کرد، دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەرم و ئەشکەنجەیان دەدام و بە جگەرە منیان ده‌سووتاند و رێگەیان نه‌ده‌دا خۆم بشۆم و هەروەها زۆرجار خواردنیان پێنه‌ده‌دام، هەرگیز لە بیریان ناکەم، ئەوان منیان تێکشکاند.
ئەم هەواڵە کاردانەوەی زۆری لە مەغریب بەدوای خۆیدا هێناوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تاکو ئێستا 71 هەزار کەس لە مەغریب واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ پشتگیری‌کردن لە سزادانی ئەو تۆمەتبارانەی كه ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.