له ئێواره كۆرێكی شیعریدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له شاعیران و نووسه‌ران له رۆهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا به‌شدارده‌بن ، بریاره ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌تی 2/9/2018 له خانه‌ی كورد له شاری سنه په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌لبومه شیعری " ئێواره‌ی مناڵی " كامبیز كه‌ریمی شاعیر به‌رێوه‌بچێت .
له كۆره‌كه‌دا جیا لە پەردە لادان لەسەر نوێترین بەرهەمی شیعری " کامبیز کەریمی " کە 15 شیعر لەخۆ دەگرێت و لەلایەن "شارام عەلی محەمەدی" دابەشکردنی میوزیکی بۆ کراوە، هاوکات چەند نووسەر و ڕەخنەگرێک، لەبارەی ناوەرۆکی ئەو ئەلبوومە شیعرەوە وتار دەخوێننەوە و دواتر چەند شاعیرێکیش شیعر دەخوێننەوە .
له‌م ئێواره كۆره‌دا ژماره‌یه‌ك شاعیری ناسراوی وه‌كو سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستانناسی له زانكۆی ئازادی سنه " د. ئومێد وه‌رزنده " و كهژوان زیائه‌ددین شاره‌زا له بواری مۆسیقا ، ناهد عهرجوونی ، كه‌مال ئه‌مینی ، مه‌حمود مه‌حموودی و ئارمان ئه‌سه‌دی به خوێندنه‌وه‌ی وتار و شیعر له ئێواره كۆره‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن .
شاعیر و وهرگێری كورد " کامبیز کەریمی " له شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه‌كانی كورد كه پێشتر چەند کۆمەڵە شیعری دیکەی چاپ و بڵاو کردووەتەوە ، ناوبراو لە بواری وەرگێڕاندا چەند کتێبێکی بڵاو کردووەتەوە کە تایبەتن بە شیعرای شاعیرانی باشووری کوردستان کە وەری گێڕاوەتە سەر زمانی فارسی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.