گرتە ڤیدیۆییەكە لە كامێرایەكی چاودێری وەرگیراوە و بڵاوكراوه‌ته‌وه كە تاوانەكە لە گەڕەكی ئیمام قاسمی شاری كەركووك ئەنجام دراوە و بەپێی زانیارییەكانیش چەكدارەكان كە هەڵدەكوتنە سەر ماڵە كوردەكە و بڕی 116 هەزار دۆلار، كە دەكاتە 11 دەفتەر و 60 وەرەقەی لێ دەسەنن و ئۆتۆمبێلەكەیشی دەدزن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك، هاووڵاتییه‌كه ناوی (ابراهیم اسماعیل رەمەزان)ه و پیشه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوه، جگه له‌و 116 هه‌زار دۆلاره، 4 ملیۆن دیناری عێراقی و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی، كه له جۆری تۆیۆتا كۆرۆلا (ژماره‌ی تابلۆ 1200 كه‌ركووك)ـه، ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ئەوەیشی راگەیاندووە كە دزەكان ئۆتۆمبێلەكەیان لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركووك جێهێشتووە و دوو لە چەكدارەكان لۆگۆی میلیشیاكانی "عەسائیبی ئەهلولحەق"یان پێوەبووە و ئێستا بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و خۆیان حەشار داوە.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كداره‌كان پیكابێكی تیۆیۆتا هایلۆكسی به‌رزیان پێیه، ده‌مامكی خۆیان داوه، دووانیشیان جلی سه‌ربازییان له به‌ره.
16ی ئۆكتۆبەر به‌هاوكاری لایه‌نێكی كوردستانی، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان داگیر كرد ڕەوشی تەناهی و كۆمەڵایەتی لە شارەكە بەرەو خراپی چووە و هاووڵاتییانی كوردیش لە دۆخێكی نالەبار ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.