Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:20

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ئه‌میندارى گشتیى یه‌کێتیى زانکۆ عه‌ره‌بییه‌کان کرد

یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان و وه‌زیرى پێشووى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى و ته‌كنۆلۆژیا له‌ میسر كرد.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز عه‌مرو عیزه‌ت سه‌لامه،‌ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان و وه‌زیرى پێشووى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى و ته‌كنۆلۆژیا له‌ میسر كرد كه‌ دواى ئه‌وه‌ى مانگى ڕابردوو له‌ پۆستى تازه‌یدا ده‌ستبه‌كار بووه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌ولێر یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تى و دواتر سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانیان، ئاماده‌یى حكوومه‌ت و زانكۆكان و لایه‌نه‌ په‌یه‌وه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و بایه‌خ و گرنگیپێدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان و پێشخستنى ئاستى خوێندنى باڵا و زانكۆكان له‌ هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو كه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانى حكوومه‌ته‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتیى یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان، تیشكى خسته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆكان و سه‌ردانى چه‌ند زانكۆیه‌كى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رسامیى خۆیشى بۆ ئاستى خوێندنى باڵا و چه‌ند زانكۆیه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان له‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

تاوتوێكردنى ئاست و به‌رنامه‌كانى خوێندنى باڵا له‌ زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بى و چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشبردنیان، له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ پرسه‌كانى ڕۆژه‌وه‌، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.