ریكلامی سهرستونهكانی كاره‌با و رۆشنكهرهوهكان لاده‌برێت و وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت " ئه‌و كۆمپانیا و چاپخانانه روبه‌روی یاسا ده‌كه‌نه‌وه"
ئەمڕۆ 30ی ئابی 2018 سیروان موحه‌مه‌د، وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، بەهاوكاری بەشی خزمەتگوزاری سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵمەتی لابردنی ڕیكلامی بازرگانی و زیادەڕۆییەكانی سەر ستونەكانی كارەبا و ڕووناكی سەرشەقامەكانیان ده‌ستپێكردوه.
ووتی، هه‌ڵواسینی ئەو ڕیكلامانە زیان بەستونەكانی كارەبا دەگەیەنێت، له‌به‌ر ئه‌وه هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و هه‌موو ریكلامه‌كان بهستونهكانهوه لاده‌برێت.
سیروان موحه‌مه‌د وتیشی؛ پاش ئه‌وه‌ی ریكلامه‌كان لابرا، هەر كۆمپانیا و چاپخانەیەك ستونه‌كانی كاره‌با بۆ ڕیكلامی بازرگانی به‌كاربهێنێت، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی روبەڕوی ڕێكاری یاسای دەكاته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.