Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:10

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای ڕووسی کۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی: حكوومه‌ت له‌ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاریییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌رده‌وام ده‌بێت
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای ڕووسی كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان پاڤێڵ سۆرۆكین جێگری وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا، ڤلادیسلاڤ باریشنیكۆڤ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاى گاز پرۆم نه‌فتی ڕووسی، كونسولى گشتیى ڕووسیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاری بۆ كار و پڕۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان خواست.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری وزه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌ ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ بووژانه‌وه‌دایه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی و حكوومه‌تیش له‌ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاریییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ره‌و‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا، به‌رز نرخاندنی كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له‌ بواری وزه‌دا له‌ هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنى بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.