Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:31

دوو تۆمەتبار دەستگیردەکرێن کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیگى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌  29ی ئابی 2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە كە هەستاون بە قۆڵبڕینی هاوڵاتیان .

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەردوو تۆمەتبار ( س ، ح ، ح ) و (ز ، ح ، ع ) كە یەكێكیان دانیشتوی شاری هەولێر و ئەوی تریان دانیشتوی شاری سلێمانییە ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە دەستگیركران كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .

لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.