Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:22

فوئاد مه‌عسوم : ئەزموونی حکومەتی بنکە فراوان لە عێراقدا سەرکەوتوو نەبووه‌

فوئاد مه‌عسوم : ئەگەر داوای خۆكاندیدكردنم لێبكرێت پەسەندی دەكەم
کوردستان TV
100%

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی "العالم الاخباریە"، فوئاد مه‌عسوم سەرۆك كۆمارى عێراق دووپاتیكردەوە ، كه‌ ئەزموونی حكومەتی بنكە فراوان لە عیراقدا سەركەوتوو نەبوو. روونیشیكردەوە، داخوازی عیراقییەكان لە هەموو پارێزگاكاندا رەوان، ئەوەشی بەبیر هێنایەوە كە موحاسەسەی سیاسی هۆكاری خراپی خزمەتگوزارییەكانە. دەربارەی كاندیدكردنەوەی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی عیراقیش وتی: «ئەگەر داوای خۆكاندیدكردنم لێبكرێت پەسەندی دەكەم».

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوە كرد، لە بەرژەوەندی عیراقدا نییە رووبەڕووی ئەمریكا ببێتەوە، هاوكات نابێت عیراق ببێتە دەسكەلای ئەمریكا دژی هیچ لایەنێك. دووپاتیشیكردەوە، هەرگیز عیراق نابێتە سەكۆو گوزەرگایەك بۆ هەر هێرشێكی سەربازی بۆ سەر ئێران.

له‌باره‌ى پرسێ دروستكردنى گه‌وره‌ترین كۆتله‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، فوئاد مه‌عسوم وتى" تائێستا فراكسیۆنەكان بەتەواوەتی رێكنەكەوتوون یان هەڵوێستێكی یەكگرتوو و رێككەونێكیان هەبێت، تائێستا هەرچی هەیە هەر قسەی گشتی و هەندێكی باڵۆنی تاقیكردنەوەیە، لەو بڕوایەدام رۆژانی ئایندە مەسەلەكە یەكلایی دەبێتەوە.

له‌باره‌ى داخوازیه‌كانى كورد، سه‌رۆك كۆمار وتی" كورد داخوازییەكانی راگەیاندووە، پابەندبوون بە دەستوور، شەراكەت، سازان‌و هاوسەنگی، ئەوان لەسەر ئەم مەسەلانە پێداگری دەكەن‌و خستوشیانەتەڕوو، كاتێك دێن بۆ بەغداو خەڵك دەبینن رەنگە لەگەڵ هەندێك لایەندا رێكبكەون لەگەڵ هەندێكی تردا رێكنەكەون ئەوكاتە بڕیار دەدرێت. 

گرنگ ئەوەیە ئەو فراكسیۆنەی یەكەم رۆژی دانیشتنی پەرلەمان خۆی تۆماردەكات بە فراكسیۆنی سەرەكی دادەنرێت هەموو هەوڵدەدەن بچنە نێو ئەو فراكسیۆنەوە، بەڵام ئێستا لەسەر شتێك رێكدەكەون سبەینێ مەسەلەیەكی تر دێتە پێشەوە، ئەوە رێككەوتنی یەكجاری و كۆتایی نین، دوایین هەفتە رەنگە رێككەوتنی كۆتایی بێتە ئاراوە.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.