Erbil 7°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:05

بومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئه‌م شاره‌ى کوردستانی هه‌ژاند

به‌ گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  29 ى ئابی 2018 ، جارێكی دیكه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێیخته‌ر پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند. 

ده‌سته‌ی بومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌ زانكۆی ته‌هران ئاشكرای كرد له‌ كاتژمێر 10:04 خۆله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوره‌ی 4.6 پله‌ی ریخته‌ر له‌ چه‌ندین شارۆ شارۆچكه‌ی  سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشانی دا .

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ دووری حه‌ڤده‌ كیلۆمه‌تر له‌ شاری تازه‌ ئاباد و سه‌نته‌ری شاری سه‌لاس و باوه‌جانی روویداوه‌.

تا ئێستاش زیانه‌كانی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ دیار نییه‌  ، جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوره‌ی 5.9 پله‌ی ریخته‌ر شاری تازه‌ ئاباد سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشانی هه‌ژاند كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو هاوڵاتی گیانییان له‌ ده‌ستدا و سێسه‌د و ده‌ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون ، هاوكات گه‌لێك زیانی مادیش به‌ر ناوچه‌كه‌ و هێلی ئینته‌رنێت كه‌وت


نه‌سرین مزووری
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.