Erbil 6°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:33

هاتووچۆ : هاوڵاتیان به‌ جێ به‌جێ کردنى ئه‌م خاڵانه‌ ده‌توانن مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنن

ورده‌كاری زیاتر له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ بزانه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت: وه‌ك كاری هه‌میشه‌ی مان هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاتر خزمه‌ت كردن و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گَه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ خوازیارن ئوتومبیل لێبخوڕن له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی (گه‌شت و بازرگانی و نه‌خۆشی ...هتد) كه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ گشت ووڵاتانی جیهان شۆفێری بكه‌ن به‌بێ‌ هیچ گیرو گرفت و به‌ربه‌ستێك .

جۆره‌كانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی:


1- مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت ...
هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره‌ مۆڵه‌ته‌ ڕێگه‌ پێدراون ته‌نها ئوتومبیلی تایبه‌ت لیبخوڕن له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ (پێویسته‌ خوازیار خاوه‌نی مۆڵه‌تی ناوخۆیی تایبه‌ت یان گشتی بێت) 

2- مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی گشتی...
هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره‌ مۆڵه‌ته‌ ڕێگه‌ پێدراون كه‌ هه‌موو جۆره‌كانی ئوتومبیل (تایبه‌ت , تاكسی , پاص , بارهه‌ڵگر) لێبخوڕن له‌ هه‌موو ووڵاتانی جیهان (پێویسته‌ خوازیار خاوه‌نی مۆڵه‌تی ناوخۆیی گشتی بێت)

3- مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ماتۆڕسكیل...
هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره‌ مۆڵه‌ته‌ ته‌نها ده‌توانن جۆره‌كانی ماتۆڕسكیل لێبخوڕن له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ (پێویسته‌ خوازیار خاوه‌نی مۆڵه‌تی ناوخۆیی ماتۆڕ سكیل بێت)

هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت كه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م جۆره‌ مۆڵه‌تانه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن له‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلیمانی له‌گه‌ڵ پێداویستی یه‌كانی ( پاسپۆرت ، پێناسی باری كه‌سێتی ، مۆڵه‌تی شۆفێری ناوخۆیی ، دوو وێنه‌ ) پاش پێداچونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌وه‌ فۆرمێكی تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌ته‌كه‌یان پێ‌ ده‌دریت كه‌ پێویسته‌ شۆفێر به‌ زانیاری تایبه‌ت به‌ خۆی پڕی بكاته‌وه‌ .

پاش په‌سه‌ندكردنی فۆرمه‌كه‌ ده‌نێردرێته‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تی یه‌كه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ .


تێبینی/ مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ به‌كاردێت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی شۆفێر پێویسته‌ دووباره‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌ت بكاته‌وه‌ .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.