Erbil 6°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:29

هاوڵاتییه‌ک به‌هۆی وه‌ڕگه‌ڕانی تراکتۆره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى  راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت: كاتژمێر 7:45 خوله‌كی شه‌وی 3 شه‌ممه‌ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ك . ب . م ) له‌دایك بووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی گوندی (دوو گۆمان) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر - قه‌زای پشده‌ر له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ڕانه‌ مه‌ڕه‌كه‌ی به‌ تراكتۆر كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و تراكتۆره‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

به‌ وته‌ی كه‌سوكاری وه‌كو هه‌موو شه‌وانی تر ویستویه‌تی ئاو به‌ ته‌نكه‌ر بۆ ڕانه‌ مه‌ڕه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌ و دواتر تراكتۆره‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.


پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.