له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیاریان پێگەیشت لەوەی کە لە پشت باخچەی ڕازاوە لەشاری سلێمانی کەسێک خەریکی هەڵکەندنی بیری نایاساییە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ بنکەی پۆلیسی سەراو بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندندا.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ۲٤۰ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.