ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى: هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی ده‌کرێت ، چه‌ند ڕۆژێکه به‌بێ هیچ پاساوێک هه‌وڵێکی زۆر ده‌درا و بیانووی جۆراوجۆر ده‌دۆزرایه‌وه گوایه هه‌ڵبژاردن له کاتی دیاری کراو نه‌کرێ.
لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینهكهى خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت: هه‌رچه‌ند لای ڕای گشتی و هه‌موو لایه‌ک ڕوون بوو که،پارتیمان ناچێته ژێر هیچ فشار‌و داوایه‌ک که،هه‌ڵبژاردن دوابخرێ،له‌م نێوه‌نده‌ش چه‌ندین ڕێ و شوێن گیرانه‌به‌ر به‌ڵام هیچ یه‌کێک له هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتوونه‌بوون.
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیه بۆ دڵنیایی هه‌ڤاڵانی پارتیمان،هه‌ڵبژاردن دواناخرێ و له‌کاتی خۆی ده‌کرێ ، پێویسته کادیران و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی پارتیمان،قوڵی لێهه‌ڵماڵن وخۆ حازر و ئاماده‌بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی سه‌ردانه‌نواندن و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی سه‌رۆک بارزانی.
سه‌رکه‌وتنی پارتی له ئه‌نجام به هێزبوونی زیاتری کوردستانه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.