به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ناو شاری هه‌ولێر چوار كه‌س بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كاتژمێر 4:20 خوله‌كی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی كوران مه‌خمور له نزیك بنكه‌ی ته‌ندروستی محه‌مه‌د باجه‌لان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپترا به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌و ترافیك لایتی به‌رده‌م بنكه‌ی ته‌ندورستی ده‌هات".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: به‌ر له گه‌یشتن به ترافیك لایته‌كه، به‌هۆی خێراییه زۆره‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه خۆی كێشا به چوار ئۆتۆمبێلدا.
گوتیشی: له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا چوار كه‌س كه سه‌رنشینی تاكسیه‌ك بوون، برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه بۆ زانینی هۆكاری تیژڕه‌وییه‌كه‌ی له‌م شوێنه كه به‌به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵغه، رایگه‌یاند كه بۆگه‌یشتن به‌ترافیك لایت به‌م شێوه‌یه لێی خوڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.