لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه بنکەى پۆلیسى دارستانى باوەخۆشێن لە سنورى قەزاى دەربەندیخان ڕایدهگهێنێت ، ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پارێزگاریکردن لە سروشت ، ژینگەى کورستان ، ئاژەڵ و باڵنده کێویەکان ئەرکى سەرەکى لە پێشینەى ئەفسەر و کارمەندانى پۆلیسى دارستانە هەربۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بەش و بنکەکان مەفرەزەى گەرۆک و خاڵى چاودێریان هەیە لە سنورى چالاکى بەشەکاندا .
بنکەى پۆلیسى دارستانى باوەخۆشێن لە سنورى قەزاى دەربەندیخان توانیان 2 ڕاوچى لە کاتى ڕاوکردندا دەستگیربکەن کە سەرقاڵى ڕاوکردنى باڵندەى کێوى بوون بە تۆڕ و داو هاوکات دەستگیرا بەسەر چەند کەل و پەلێک کە بۆ ڕاوکردن بەکار بەکاریان دەهێنا .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، پەڕاوى دادى بۆ ڕێکخرا و ڕادەستى دادگا کران بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.