ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی شاری به‌سره باشووری عێراق وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه و ئاوی خواردنه‌وه، دهرنهكردنی فه‌رمانی دامه‌زراندن و نه‌بوونی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و شاره، ده‌ستیان به مانگرتن و خۆپیشاندان كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان به ناوی رافد كینانی گوتی: ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی شاری به‌سره خیوه‌تان له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ھه‌ڵداوه و وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر خراپی ره‌وشی ژینگه‌ی شاره‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێسبوونی ئاوی خواردنه‌وه كه به ھۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوان ژه‌ھراوی بوون، ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یان كه‌سی بێكار له پارێزگای به‌سره له به‌رده‌م كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی باشوور له پارێزگاكه گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا فه‌رمانی دامهزراندندنیان بۆ ده‌رنه‌كراوه.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه رایانگه‌یاندووه كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك ده‌بێت داواكارییان بۆ دامه‌زاراندن پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام تاوكو ئێستا فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كانیان ده‌رنه‌چوو، وێرای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی باشوور جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.