Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:47

به‌هۆی شکانی بۆری ئیفراز چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن

ئاگاداری بەكارهێنانی ئاو بن ئەگەرنا بێ ئاو دەبن
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك گەڕەكی شاری هه‌ولێر پێویستە ئاو بەفیڕۆنەدەن ، چونكە بۆڕی ئیفرازی هەولێر شكاوە و كێشەی كەم ئاوی دروست دەبێت، دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت بۆ چاكردنه‌وه‌ی.

بەشی چاككردنەوەی تۆڕەكانی ئاوی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ئاماژەی بەوەكردووە  داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێری خۆشەویست دەكەین بەتایبەتی گەڕەكەكانی (هەولێری نوێ، پێنج و حەوتی حەسارۆكان و هەڤاڵان و قەرەبوو و  ژمارەیەكی زۆر لە گەرەكی تر سنوری سەر رێگای كۆیە هەولێر و نزیكی ماجدی مۆڵ ....) ئاگاداری بەكارهێنانی ئاو بن ئەگەرنا بێ ئاو دەبن.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە" بۆری ئیفرازی ئاو شكاوە، ناتوانین ئاو دابین بكەین".

لەبارەی كاتی چاككردنەوەی بۆری ئیفرازی ئاوی هەولێر، ئاماژە بەوەكراوە"  لەمرۆ دووشەممە 27 ئابی 2018 دەست دەكەین بە كاركردن تیایداو لە دوو رۆژی داهاتوودا   چاك دەكرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.