كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی چوارلایەنی عێراق كە بەمەبەستی كۆبوونەوە هاتبوونە شاری هەولێر لەگەڵ یەكێتی و پارتی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی دهستی پێكرد.
كۆبوونەوەی نێوان شاندی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ شاندی شیعەكان بەپێی زانیارییەكانی ماڵپهری كوردستان تیڤی گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی كابینەی داهاتوی حكومەتی عێراق و داوكاریەكانی كورد دەكرێت، كە لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی هاوبەشی یەكێـتی و پارتی ئامادەكراوە و پێشكەشی لایەنە عیراقیەكان دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی ئاب، شاندێكی هاوبەشی لیستی (سائیروون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.