كهمێك لهمهوبهر شەپۆلێکی خۆڵ بارین زۆربهى شارو شارۆچكهكانى هەرێمی کوردستان گرتووتهوه.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە ئەوە کردبوو، كه له ماوهی چهند كاتژمێرى داهاتوودا كاریگهرى تۆزو خۆل و زیادبوونی خێرایی با ڕوو دهكاته هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بە ئەوەشکردوه، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی خۆڵ بارینەکەوە مەودای بینین کەم بێتەوە.
هاوکات ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بۆ چەند پلەیەک دادەبەزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.