Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:23

ئێران کاره‌با به‌ عێراق ده‌داته‌وه‌و کێشه‌ى قه‌رزه‌کان چاره‌سه‌رکراوه‌  

عێراق ئاماده‌ى ده‌ربڕیوه‌ به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانى ئێران بداته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری وزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه‌. 

ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند" دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ركردووه‌، ده‌ستیان به‌ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه‌. 

وتیشی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا به‌شێك له‌ قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ری داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕووی وزه‌ى كاره‌باوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگى ته‌مووزی ڕابردوو، له‌ لێدوانێكیدا ره‌زا ئه‌رده‌كانیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ به‌هۆی بوونی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ وزه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی، هه‌نارده‌كردنی وزه‌یان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و پاكستان و ئه‌فغانستان راگرتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژی 18ی ئاب ئێران بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی عێراق كردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی، كه‌ عێراقیش ئاماده‌ى ده‌ربڕیوه‌ به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانى ئێران بداته‌وه‌ .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.