وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند" پۆسته‌كانی عیراق به خاڵ دابه‌شده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ش، ده‌بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی بێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته رایگه‌یاند" پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان ئێمه و یه‌كێتی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌كردووه، سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان به‌پێی خاڵ داده‌نرێن.
مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشی" بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته خۆمان به موسته‌حه‌قتر ده‌زانین، به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌یه ده‌بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه ئه‌وه‌ی ساخبووته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆسته بۆ كورده‌و له‌نێو كوردستانیش كورد خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كێ وه‌ری ده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، كه ئێستا وه‌فدێكی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی و مه‌لا به‌ختیار له به‌غدان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، كه سبه‌ینێ وه‌فدێكی لایه‌نه شیعییه‌كان دێنه كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، شاندێكی وه‌ته‌نییه كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كانی عیراق له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌وانیش هاتبوون بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێمه.
وته‌بێژی پارتی راشیگه‌یاند" تاوه‌كو ئێستا ئێمه وه‌ك پارتی و یه‌كێتی خۆمان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ده‌چینه پاڵ كام هاوپه‌یمانی بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.