Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:01

شاندێکی پارتی و یه‌کێتی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار کۆبوونه‌وه‌

پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق تاتوێ ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكرێت.

شاندێكی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌ و زه‌مینه‌ بۆ بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ خۆشبكرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری كوردستان شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پاكێجه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان و پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عیراق و رێوشوێنه‌كانی به‌هێزكردنی ئاسۆی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسییدا تاوتوێكرا.

شاندی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا به‌ختیار،  لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.