بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دوزخورماتوو رایگەیاند كە لە هەیكەلێكی گەڕەكی عەسكەری، مووچە دزراوەكەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی شوێنەواری دوزخورماتوو دۆزرایەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دوزخورماتوو رایگه‌یاند كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری دوزخورماتووی دزی بوو، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مید حسێن عه‌لی ره‌شید و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا.
پۆلیسی دووزخورماتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای گه‌ڕان و پشكنین پاره دزراوه‌كه له یه‌كێك له هه‌یكه‌له‌كانی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری دۆزرایه‌وه.
هاوكات عەمید حسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بۆ كەركوك ناو وتی "كاتژمێر 12:30ی شەوی رابردوو دوای وەرگرتنی زانیاریی لەسەر ژمارەیەك چەكدار لە خانوویەكی تەواونەكراوی گەڕەكی تین لەناو قەزاكە، هێزەكانمان چونە ناوچەكە و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر رووبەڕووبوونەوە روویدا و لە ئەنجامدا چەكدارەكان هەڵاتن.
گوتیشی: بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا و له ئه‌نجامدا چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پشكنینیمان بۆ شوێنه‌كه كرد و بڕێك پاره‌مان له‌ناو ئه‌و خانووه دۆزییه‌وه.
ئاشكراشیكرد كه دوای لێكۆڵینه‌وه و وردبینی ده‌ركه‌وت ئه‌و پاره‌یه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری دوزخورماتووه.
پێشتر عه‌لی هاشم جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه 26ی ئاب، چه‌كدارێك كه جلی ڕه‌ش له‌به‌ردابووه و ده‌مامكی پۆشیبوو، له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8ی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری دوزخورماتوو هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای فه‌رمانگه‌كه و سه‌رجه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی برد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.