Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:41

پەرلەمانی کوردستان : لە دەستدانی جۆن مه‌ککین کە دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو زیانێکی گەورەیە

هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریكی جۆن مەككین دەردەبڕێت
کوردستان TV
100%

بە بۆنەی كۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی گەلی كوردستان " جۆن مەككین سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بە ناوی پەرلەمانەوە، پەیامێكی هاوخەمی رایگەیاند، ئەمە دەقەكەیەتی:

 بە غەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری بەناوبانگ و سیناتۆری ئەمریكی  " جۆن مەككین" مان بیست. لە دەستدانی ئەم كەسایەتییە، كە دۆستێكی دڵسۆزی گەلی كوردستان و بەرگریكاری مافەكانی بوو، زیانێكی گەورەیە. 

بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و ‌وسەرجەم دۆستانی و گەلانی ئەمریكا بەگشتیی دەكەین وهاوبەشی غەمیانین و بێگومان گەلی كوردستان هەڵوێستەكانی دۆستێكی وەكو " جۆن مەككین" هەرگیز لە بیرناكات. 

 

 

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

26/8/2018

 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.