Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:23

نێچیرڤان بارزانی: له‌ده‌ستدانى مه‌ککه‌ین بۆ گه‌لى کوردستان زیانێکى گه‌ورەیه‌

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی جۆن مه‌ككین بڵاوكرده‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی: له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین بۆ گه‌لى كوردستان زیانێكى گه‌ورەیه‌
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی جۆن مه‌ككین، بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆچى دواییى سیاسه‌تمه‌دارى بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تیى دیارى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان جۆن مه‌ككه‌ین خه‌مبارى كردم. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و دۆستانى ده‌رده‌بڕم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى مه‌ككه‌ین به‌ به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوكار و پشتیوانى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى بێت.

له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین بۆ گه‌لى كوردستان زیانێكى گه‌وره‌ بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له‌ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه‌ به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى بگات. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز دڵسۆزى و پشتیوانیى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین له‌بیر ناكات و هه‌میشه‌ ڕێز له‌ یادى ده‌نێت.

ڕۆحى شاد و یادى به‌خێر.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
26/8/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.