سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی لەبارەی کۆچی دوایی سیناتۆرێکی ئەمریکیی و دۆستی کورد بڵاو کردەوە و تێیدا هاوخەمیی خۆی ڕاگەیاند.
سەرۆک بارزانی، تویتێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوکردەوە کە تێیدا نووسیویەتی: ”زۆر خەمبارم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی جۆن مەکین، سیناتۆری ئەمریکی“.
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتگیری و هاوڕێیەتییەکەی جۆن مەکین ”بۆ هەمیشە لە بیری خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە“. هەروەها نووسیویەتی: ڕۆحی شاد بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.