Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 03:52

حه‌شدی شه‌عبی: هێرشه‌کانی عه‌بادی بۆسه‌ر ئێمه‌ بۆ رازیکردنی ئه‌مریکا و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تیی

فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند
حه‌شدی شه‌عبی: هێرشه‌كانی عه‌بادی بۆسه‌ر ئێمه‌ بۆ رازیكردنی ئه‌مریكا و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تیی
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق كرد و وتی ناوبراو بۆ رازیكردنی دڵی ئه‌مریكایه‌ كه‌ هێرش و هه‌ڵوێستی توند ده‌كاته‌ سه‌ر ئێمه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ له‌ به‌رژوه‌ندیی خۆیشی به‌كار ده‌هێنێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هێرشه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق بۆسه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگارییه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینیی عێڕاقه‌.

عه‌بادی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وتبووی كه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی " قاسم زه‌یف "ـیان كوشتووه‌ كه‌ ناوبراو به‌رپرسی كاروباری دارایی ئه‌م گروپه‌ بووه‌. حه‌شدی شه‌عبیش له‌ به‌رامبه‌ردا وتبووی عه‌بادی ئه‌م بابه‌ته‌ی وه‌ك پڕۆپاگه‌نده‌ له‌ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردانی پێشوودا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كارهێناوه‌.

فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات كه‌ پێده‌چێ نیازی هه‌بێت تا ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكومه‌ت ببڕێت  كه‌ بۆ موچه‌ی چه‌كدارانی گروپه‌كه‌ دیاریكراوه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.