تا كۆتایی ئه‌مساڵ شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت و دواتریش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌كرێت، كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش رایده‌گه‌ێنێ كه‌ئێستا دۆخی ئابووری و دارایی كوردستان و توانای حكوومه‌تی ھه‌رێم به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.
له قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه‌شدا جووتسایدی شه‌قامه‌كه له‌سه‌ر رێگای به‌حركه تا رێگای شه‌قڵاوه دروست ده‌كرێت و دواتریش شه‌قامه‌كه قۆناغ به قۆناغ ته‌واو ده‌كرێت.
له ئێستاشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه بكرێته‌وه كه ماوه‌یه‌كه راگیراوان.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و دابینكردنی بودجه بۆیان و ھاوكاریكردنی به‌ڵێنده‌ران، قوباد تاڵه‌بانی ،جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه: ئێستا دۆخی ئابووری و داراییی كوردستان و توانای حكوومه‌تی ھه‌رێم به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات تاڕاده‌یه‌ك توانیومانه به‌شێك له كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ھێشتا له‌ئاست خواستی ئێمه‌دا نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ھه‌شه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێ ئاوڕێكیش له به‌ڵێنده‌ر و وهبهرھێنهرهكانمان بده‌ینه‌وه بۆ‌ئ ه‌وه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی خه‌ڵكه‌وه وه‌ك ئاو، كاره‌با، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ئه‌وله‌ویه‌تیان پێ بدرێت تا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ئه‌و ژێرخانه‌ی كوردستان پێویستییه‌تی، دروست بكرێ و خزمه‌تێكی باشتر بگه‌یه‌نرێته خه‌ڵكی كوردستان.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.