وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق ڕێژەی نەخوێندەواری لەنێوان لاوانی عێراقدا بۆ ساڵی 2017 بڵاوکردەوە ،و ڕایگەیاند ڕێژەی نەخوێندەواری لەناو لاواندا گەیشتۆتە 8.3%.
بەپێی ئامارێک، کە ئەمڕۆ شەممە لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات دانیشتوانی عێراق 37 ملیۆن کەسە، ئەوەش بە پێی دوا ئاماری وەزارەتی پلاندانان، کە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو ئەنجامیداوە.
لەو راپۆرتەی رێكخراوی هیومان راتس وۆچ بۆ چاودێریی مافەكانی مرۆڤی کەسەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە بڵاوکیکردووەتەوە، ئەو رێژەی 8.3% لە نێوان ساڵەکانی 15-29 ساڵە، هەر لە هەمان تەمەن 32.5%ی لە خوێندنگاکان دەخوێنن.
هەر بەپێی راپۆرتەکەی هیومان راتس وۆچ کە لە سەرەتای ئەم مانگە دەرچووە، لە کۆی 37 ملیۆن عێراقی شەش ملیۆنی نەخوێندەوارە.
دەشڵێ لەو ڕێژەیە لەناو ڕەگەزی نێر 6.5% ە ،و لەڕەگەزی مێینەش 10.2% ە.
هاوکات بەپێی راپۆرتێکی پێشووی پەروەردەی عێراق رێژەی نەخوێندەواری لە گوندەکاندا زیاتر وەک لە نێو شارەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.