Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:28

ته‌قه‌ینه‌وه‌یه‌ک له‌ گوندێکی که‌رکووک سێ پۆلیسی فیدراڵی کرده‌ قوربانی

له‌ گوندی غه‌ریب سه‌ر به‌ناوچه‌ی حه‌ویجه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌شاری كه‌ركوك ئاشكرای كرد سێ پۆلیسی فیدراڵی بوونه‌ قوربانی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باشوری رۆژئاوای كه‌ركووك روویداوه‌.

ئه‌مڕۆ 25ی ئابی 2018 سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌که‌رکووک رایگه‌یاند که‌ سێ ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی که‌ له‌نێویاندا ئه‌فسه‌رێکی به‌ پله‌ی عه‌قید تیادایه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی شاری كه‌ركووك نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌، له‌ گوندی غه‌ریب سه‌ر به‌ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ كه‌ (55) كم ده‌كه‌وێته‌ باشوری رۆژئاوای كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا كه‌ پۆلیسی فیدراڵی كردوه‌ ئامانج و له‌ ئاكامدا سێ پۆلیس بوونه‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، هه‌رسێ پۆلیسه‌كه‌ به‌ سه‌خنی برینداربوونه‌ و ڕه‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌و هێزه‌ ئه‌مینه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌رمارۆ داوه‌، لێ ناگه‌رێن كه‌س نزیكی شوێنه‌كه‌ ببێته‌وه.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.