ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره ترس و دڵه‌ڕاوكێی لێكه‌وتۆته‌وه‌و داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد سنوورێك بۆ كێشه‌كه دابنێن.
ده‌شڵێت: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی به‌سره به به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگاكه بكات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا رێژه‌ی پیسبوونی ئاو‌و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان زیاتر ده‌بێت.
شایانی باسه تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی شاری به‌سره‌ی "ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت " به هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه ژه‌هراوی بوون و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.