له یه‌كێك له پارێزگاكانی باشووری عێراق، باوكێك به هه‌ڵه منداڵه پێنج ساڵانه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
به پێی راگه‌ینراوێكی پۆلیسی زیقار ، له شارۆچكه‌ی شه‌تره له باكووری شاری ناسریه، منداڵێكی پێنج ساڵ له ئاكامی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كێك له‌سه‌ری گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ده‌شڵێت: به پێی وته‌ی باوكی منداڵه‌كه، رووداوه‌كه له‌وكاته‌وه روویداوه كه باوكه‌كه چه‌كه‌كه‌ی خۆی كه له جۆری RBK یه، به‌دیواری ژووره‌وه هه‌ڵواسیوه، ئه‌وكاته‌ی باوكه‌كه ده‌رگای ژووره‌كه ده‌كاته‌وه، چه‌كه‌كه له دیواره‌كه به‌رده‌بێته‌وه‌و فیشه‌كێك ده‌ته‌قێت و ده‌بێته هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی.
دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمی منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌و باوكه‌كه‌ش بۆ لێپرسینه‌وه ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس كراوه.
ئاماده‌كردنی /رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد پۆست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.