Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:20

عه‌بادی بڕیاری کشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاره‌کان ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، بڕیاری كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاره‌كان ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك ھه‌وڵێك بۆ رێگركردن له‌ تێكه‌ڵكردنی دۆسیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی داھاتوو، بڕیاری كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاره‌كاندا ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رواری ٢١ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ركراوه‌ ھاتووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كشانه‌وه‌ی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاره‌كان ده‌ركردووه‌.

له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ھه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ یان نوێكردنه‌وه‌ی ھه‌ر پێكھاته‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

ھه‌ر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ عه‌بادی فه‌رمانی ئه‌وه‌شی داوه‌ جوڵاندنی ھه‌ر پێكھاته‌یه‌ك به‌ پێی رێوشوێنه‌كان به‌ ھه‌ماھه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كان و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت.

له‌ ١٨ی ئه‌م مانگه‌ فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م باره‌گامی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاره‌كان ده‌ركردبوو به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.