Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:20

 ڤلادیمیر پوتین: له‌گه‌ڵ تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانمان قوڵده‌بنه‌وه‌

پوتین لەگەڵ وەزیری دەرەوەو وەزیری بەرگری و سه‌رۆكى میتی توركیا كۆبوەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا له‌ كۆشكی كرملین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكارو سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت)، هاكان فیدان كۆبوه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به‌خێرایی گه‌شه‌ ده‌كات‌، وتیشی‌" له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان قوڵده‌بنه‌وه‌، هه‌روەها به‌ناوه‌ڕۆكی زیاتریش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌پرسە ناوچه‌یی‌و ئابوورییه‌كاندا، گه‌شه‌ده‌كات.

ڤلادیمیر پوتین هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی توركیای كرد له‌باره‌ی بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سوریاوه‌و وتی" به‌هاوكاریی ئێران، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا نزیك بوینه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ مەولود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند" په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیاو توركیا به‌رده‌وامه‌ و هه‌ندێك لایه‌ن ئیره‌یی پێ ده‌به‌ن. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.