Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:51

بەریتانیا و فەرەنسا گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ تاران ڕادەگرن

لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە
کوردستان TV
#11
100%

بەهۆی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، هەردوو وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا بڕیاریاندا لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران رابگرن.

ئه‌و بڕیاره‌ى به‌ریتانیا له‌ سایه‌ى ئه‌و فشارانه‌ دێت، كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆمپانیا ئه‌وروپاییه‌كان درووستیكردوون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران ببن.

كۆمپانیاى هێڵى فڕۆكه‌وانى به‌ریتانى رایگه‌یاند، خزمه‌تگوزارى نووسینگه‌كانى له‌ تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران راده‌گرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه‌ له‌و بڕوایه‌دایه‌، چیدیكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییان نییه‌ له‌ تاران نووسینگه‌كانیان كراوه‌ بن.

هێڵى ئاسمانى به‌ریتانیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، دواین گه‌شتیان رۆژى 22ى ئه‌یلوول  2018 ده‌بێت و له‌و رۆژه‌دا فڕۆكه‌یه‌كى به‌ریتانیا له‌نده‌ن به‌ره‌و تاران به‌جێده‌هێڵێت و رۆژى دواتر واته‌ 23ى ئه‌یلوول 2018، له‌ تارانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌نده‌ن.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ هێڵى ئاسمانى فه‌ره‌نساش بڕیاریدا له‌ رۆژى 18ى ئه‌یلوول داهاتوو‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ ئێران رابگرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.