ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، داوای گۆڕینی سیستمی حکومڕانى عێراق دەکات لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی یان نیمچە سەرۆکایەتى و بە هۆکاری رزگاربوونی وڵاتیشی دادەنێت لە گەندەڵی.
قەیس خەزعەلی، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیستمی پەرلەمانی چارەسەری سەرەكی پشكپشكێنە و دۆخی گەندەڵی و گەندەڵكاران ناكات لە وڵاتدا.
داواشی كردووە هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق هاوكاربن لە گۆڕینی سیستمی حكومڕانی وڵات بۆ سەرۆكایەتی یان نیمچە سەرۆكایەتی.
ئهمهش له كاتێكدایه وتەكانی قەیس خەزعەلی نزیكەی چوار مانگ تێدهپهرێت بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا كه له 12ی ئایاری ئهمساڵ بهرێوهچوو و تا ئێستا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
پێشتریش خۆپیشاندەرانى شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق بەهەمان شێوە داواى گۆڕینى سیستمى حکومڕانى عێراقیان کردبوو لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.