Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:34

به‌ ڤیدیۆ.. ئاگاداری دراوی ساخته‌ی عێراقی بن

له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی ئێران ده‌هێنرێنه‌ نێو پارێزگاكانی باشوور
کوردستان TV
100%

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ستیان به‌ سه‌ر دراوی ساخته‌ی عێراقیدا گرت.

لیوا روكن عه‌لی ده‌عبول، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیدێن سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند:هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی پلانێكی ئه‌منی هه‌واڵگری تایبه‌ت به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ھه‌وڵده‌ده‌ن دراوی ساخته‌ بھێننه‌ ناو بازاڕه‌كان له‌ پارێزگاكانی میسان، زیقار، موسه‌ننا و واست.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیدێن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ پلانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیدێن و شانه‌كانی ھه‌واڵگری جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ستیان به‌ سه‌ر دراوی ساخته‌ی عێراقی گرتبوون كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س ھه‌وڵیاندابوو له‌ ئێرانه‌وه‌ بیھێننه‌ ناو عێراقه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.