Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:39

8 ه‌مین فێستیڤالی فیلمی کوردی له‌ به‌رلین به‌رێوه‌ده‌چێت

بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌رهێنه‌ر ، ئه‌كته‌ر  و سینه‌ماكارانی كورد و به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 40 فیلم و كورته‌ فیلمی كوردی ، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلم له‌ سینه‌ما بابیلۆن له‌ شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت .

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌م ماوه‌یه‌دا رۆژانه‌  فیلم له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سینه‌ماكانی   ئه‌م وڵاته‌ نمایشده‌كرێن ، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ كۆمپانیای " میتۆس فیلم " سه‌رپه‌رشتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ به‌رلین ده‌كات .

جێی ئاماژه‌یه‌ ساڵی رابردوو فێستیڤاڵی دهۆك بۆ فیلم به‌ بیرۆكه‌و پشتگیری " میتۆس فیلم " به‌ هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك له‌م شاره‌دا ئه‌نجامدرا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رهێنه‌ر و شاندی وڵاتان تێیدا به‌شداریان كرد .

ئاماده‌كردنی : خالد عه‌لی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.