Erbil 6°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 03:56

مه‌حما خه‌لیل: بۆردومانکردنی شه‌نگال به‌ڕێکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی عێراق و تورکیایه‌

كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌كوردستانی توركیایه‌
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامی شه‌نگال رایده‌گه‌ێنێ، بۆردومان كردنی شه‌نگال، به‌ ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه‌.

مه‌حما خلیل، قایمقامی شه‌نگال له‌باره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال رایگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ پێشتر وتبومان نامانه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌سه‌ر شه‌نگالێكی وێران بێت و "ته‌سفیه‌ی حسابات" بكرێت ، كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌كوردستانی توركیایه‌.

ده‌شڵێت:  بۆردومان كردنی شه‌نگال، به‌ ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه‌.

 له‌باره‌ی ده‌نگۆی تۆمه‌تباركردنی هاوكاری هێزێكی نێوخۆیی له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵك له‌ گیان له‌ده‌ستدانی زه‌كی شه‌نگالی، قایمقامی شه‌نگال ده‌ڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بۆردومانه‌ و" شه‌هیدكردنی" (زه‌كی شه‌نگالی)یان ، ئیدانه‌كرد، باشه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن پارتی له‌پشته‌وه‌یه‌، شه‌هیدكردنی هاوڵاتیان له‌ دۆڵی بالیسان و بارزان به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا، شه‌هیدكردنی شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی پارتی له‌ پێشوتر له‌چیای شه‌نگال ئه‌وانه‌ كێی له‌پشت بوو؟ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌شه‌نگال ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌، حكومه‌تی عێراق له‌شه‌نگاله‌، ئه‌وان به‌رپرسن ،ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ توركیا شه‌نگال بۆردومان ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.