Erbil 6°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 03:05

یەکێتی؛ داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

یەكێتى پیرۆزبایی جەژن دەكات
کوردستان TV
100%

یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ، وێرای پیرۆزبایی جەژن لە خەڵكی كوردستان ، داوای لێبوردن و گەردن ئازادیی، لەبزوتنەوەی گۆڕان دەكات  بۆ هەر رووداوێك، لەدەرەوەی بڕیاری رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی كردبێتن.

لە بەیاننامەیەكدا  كە بە بۆنەی پیرۆزبایی جەژن بڵاوی كردۆتەوە ، نوسینگەی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی  رایگەیاندوە " بەئومێدیشەوە؛ لەهەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەڕوانین، كە لەم بۆنە نیشتمانی‌و ئایینییەدا، بەئامانجی یەكڕیزیی‌و یەك هەڵوێستی گەلەكەمان، لەبەرامبەر مەترسییەكانی بارودۆخی ئێستای ناوچەكەو هەلومەرجی پێكهێنانی حكومەتی عیراق، كە پابەندبێت بەتەواوی مادەو بڕگەكانی دەستور‌و رێككەوتنەكان جێبەجێ‌ بكات، كێشەی ئابوری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان چارەسەر بكات، تێبكۆشن."

دەقی بەیاننامەكە:

جەژنە پیرۆزەو گەردن ئازادیی..

پیرۆزبایی لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و، گەلەكەمان لەسەرانسەری كوردستان دەكەین و هیواخوازین، ئەم جەژنە، وەك جەژنی گەردن ئازادیی‌و لێبوردەیی لەیەكتر، لەپێناو گەشەپێدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی، قبوڵكراو بێت.

بەئومێدیشەوە؛ لەهەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەڕوانین، كە لەم بۆنە نیشتمانی‌و ئایینییەدا، بەئامانجی یەكڕیزیی‌و یەك هەڵوێستی گەلەكەمان، لەبەرامبەر مەترسییەكانی بارودۆخی ئێستای ناوچەكەو هەلومەرجی پێكهێنانی حكومەتی عیراق، كە پابەندبێت بەتەواوی مادەو بڕگەكانی دەستور‌و رێككەوتنەكان جێبەجێ‌ بكات، كێشەی ئابوری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان چارەسەر بكات، تێبكۆشن.

هەر لەم جەژنی لێبوردەیی‌و گەردن ئازادییەشدا، رایدەگەیەنین، كە: داوای لێبوردن و گەردن ئازادیی، لەبزوتنەوەی گۆڕان دەكەین، كە ئەگەر هەر رووداوێك، لەدەرەوەی بڕیاری رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی كردبێتن!، بەتایبەت لەو رووداوەی كە بەهۆی كۆی كێشەكانی شەوی تەتەڵەكردنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی رابردوودی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە(12/5/2018)، رویدا.

ئەم پەیامەشمان، لەهەستی بەرپرسیارێتمان بەرامبەر بەچارەنوسی گەلەكەمان‌و هەموو لایەنە سیاسییەكان‌و چارەسەركردنی كێشە سیاسی، ئابوریی‌و كۆمەڵایەتییەكانەوە، هەڵدەقوڵێت..

دووبارە، جەژنتان پیرۆز..
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
21/8/2018
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.