Erbil 6°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 04:03

ژماره‌یه‌کی زۆرى گه‌شتیاران له‌ رۆژانى جه‌ژندا روو له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن

گه‌شتیارانی پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عیراق روو له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند؛ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت هاوكاربین تا هه‌وڵبده‌ین زۆرترین گه‌شتیار روو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند" ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار به‌هۆی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هۆتێل و چێشتخانه‌كانیش قسه‌مان كردوه‌ ، كه‌ له‌ڕۆژانی جه‌ژندا هۆتێل و چێشتخانه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان بكه‌نه‌وه‌، تاكو به‌هه‌موومان له‌خزمه‌ت گه‌شتیاراندا بین.

وتیشی" به‌داخه‌وه‌ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ی گه‌شتیار ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن نیوهێنده‌ گه‌شتیار ناهێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" دابه‌زینی لیره‌ی توركی و تمه‌نی ئێرانی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی گه‌شتیارانی توركیا و ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو گه‌شتیارانی ئێرانی و توركی له‌م جه‌ژنه‌دا كه‌متر روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردبێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ هاتنی گه‌شتیارانی پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عیراق به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.