به‌پێى ڕاگه‌یاندنراوێكى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى، فڕۆكه‌یه‌كى هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و ئه‌ندامێكى تیمى فڕۆكه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه و دووى دیكه‌شیان بریندار بووە و سێ سه‌رنشینى دیكه‌ى نێو فڕۆكه‌كه رزگار كراوون.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یانامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه: فڕۆكەكە له ناوچه‌یه‌كى چۆڵه‌وانى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، تا ئێستا هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه و پشكنین و پیداچوونه‌ویان ده‌ست پێكردووه بۆ زانینى هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه.
جێى ئاماژه‌یه فڕۆكه‌كه له كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركێك له عێراق له دره‌نگانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه وهه‌روه‌ها هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه رووداوى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى به‌هۆى لێدانى دوژمنكارانه‌وه بوبێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.